بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی له‌ په‌یامێكدا سوپاسی هاووڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن


پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیانی سلێمانی و هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌و تیمانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆڵی گرنگیان بینی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌ بێ هیچ گرفتێك و ڕووداوێكی نه‌خوازراو.

له‌ په‌یامێكدا هه‌ر یه‌ك له‌ (سه‌ردار قادر) پارێزگاری سلێمانی و (ئاوات محه‌مه‌د) قائیمقامی سلێمانی به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ڕێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ شاری سلێمانی كه‌ به‌ بێ هیچ گرفت و ڕووداوێكی نه‌خوازراو به‌ڕێوه‌چوو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ هێزه‌كانی ئاساییش ، پۆلیس و كارمه‌ندانی هاتووچۆ و ڕۆشنبیری و به‌رگری شارستانی و گه‌شت و گوزار و شاره‌وانی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێری بازرگانی و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تر كردووه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ پێیان سپێردرابوو به‌ بێ كه‌م و كورتی جێبه‌جێیان كردووه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتیانی سلێمانی و هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ به‌شداربوون له‌ چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی سلێمانیدا.

له‌ به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ پێ ی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ دانرابوو ڕێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ سلێمانی به‌ بێ هیچ گرفت و ڕووداوێكی نه‌خوازراو به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و سه‌ركه‌وتنه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17