ئه‌مرۆ 28ى ئازارى 2017، لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌ر په‌ره‌شتى سه‌ردار قادر ل. پارێزگارى سلێمانى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قائیمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى و سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى و به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى به‌شێك له فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كانى سلێمانى ئاماده‌ى بوون، دواین هه‌نگاوه‌كانى رێكخستنه‌وه‌ى ناوبازارى سلێمانى و شوێنه گشتیه‌كان تاوتوێ كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستخۆشى له‌پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌ستى پێكردووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ناوشارو لابردن و رێگرى له زیاده‌رۆى بۆ سه‌ر موڵكى گشتى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى سلێمانى ته‌ئكیدى كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام بێت و پشتیوانى و پشگیرى خۆى بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش دووپات كرده‌وه.
پارێزگارى سلێمانى جه‌ختى كرده‌وه كه ئامانجى هه‌ڵمه‌ته‌كه رێكخستنه‌وه‌ى بازار‌و شوێنه گشتیهكانهو به‌هیچ جۆرێك نایه‌نه‌وێت زیان به‌ر ژیان و گوزه‌رانى كاسبكاران بكه‌وێت و راشیگه‌یاند: له‌رێگه‌ى شاره‌وانییه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن شوێنى گونجاو بۆ ئه‌و دهستگێرو عارهبانهچیانه دابین بكه‌ن كه له‌نێو بازاردا سه‌رقاڵى كار‌و كهسابهتن.
سه‌دار قادر وتیشى: ده‌رگاى سكاڵا بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كراوه‌یه كه هه‌ست ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه غه‌دریان لێكراوه‌و ده‌توانن سكاڵاكانیان ئاراسته‌ى پارێزگا و قائیمقامیه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌و كه‌موكوڕى و پێویستى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خرایه به‌رباس و چه‌ند پێشنیارێك بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كان په‌سه‌ند كرا.