بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كێشەی كرێكارانی كارگەی چیمەنتۆی یەكگرتوو چارەسەر كرا


 

 

بەسەرپەرەشتی سەدار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی كێشەی ئیزندانی 99 كرێكاری كارگەی چیمەنتۆی یەكگرتوو چارەسەركراو نوێنەرانی كرێكاران و نوێنەرانی كۆمپانیا گەیشتنە رێكەوتن.

 

ئەمرۆ 29ی ئادار بەسەرپەرەشتی سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ چارەسەری كێشەی ئیزندانی 99 كرێكاری كارگەی چیمەنتۆی یەكگرتوو لەنێوان  نوێنەری كۆمپانیاكانی فاروق هۆڵدین و لافارج  و سەندیكای كرێكاران و نوێنەری ئەو كرێكاران بەرێوەچوو.

 

لە كۆبوونەوەكەدا داواكاری و كێشەی ئەو كرێكارانە خرایە بەرباس و لەكۆتایشدا هەردوو لایەن گەیشتنە رێكەوتنێك بۆ كۆتایهێنان بە كێشەكانیان.

بەپێی رێكەوتنەكە كۆمپانیا بەسەر یەكەوە بۆ هەر ساڵێكی خزمەت موچەی 2 مانگ و نیو دەدات بە كرێكارەكان.

هاوكات ئەو كۆمپانیایەی بەرێوەبردنی كارگەكە وەردەگرێتەوە  مەرجە لەسەری كە بۆ كاركردن ئەولەویەت بدات بەو كرێكارانە.

لەكۆبووەكەدا پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشی لە هەردوو لا كردوو تەئكیدی كردەوە كە ئەوان هەمیشە پشتیوانی لە كرێكاران دەكەن و ناهێڵن مافەكانیان پێشل بكرێت، سوپاسی هەردوو كۆمپانیاشی كرد كە بەدەم داواكاری كرێكارانەوە هاتوون.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02