بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ سلێمانی دیاری كرا


نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ سلێمانی دیاری ده‌كرێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌شداربوان و خاوه‌نی یه‌كه‌كان ڕێكده‌خرێت، قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون پابه‌ند نه‌بێت به‌و بڕیاره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕؤ دووشه‌ممه‌ 3.4.2017 ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی سالار حسام الدین به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كاندا كۆبویه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون بۆ گرفته‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌ پێ ی چه‌ند پێوه‌رێكی زانستی و میكانیكی دیاری كرا له‌ وانه‌ نرخی گازوایل و ریژه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند پێشتر یه‌كێك له‌ گرفته‌كانیان دۆزینه‌وه‌ی شێوازێك بووه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرفتی نێوان به‌شداربووان و خاوه‌نه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌ڵام پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی ئه‌و گرفته‌یان یه‌كلایی كرده‌وه‌ و له‌مه‌ودوا به‌ پێ ئه‌و بنه‌مایه‌ نرخ و پێدانی كاره‌با له‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبووندا دیاری ده‌كرێت.

ئاوات محمد ڕاشیگه‌یاند له‌ بڕیاره‌كه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی به‌شداربووان و خاوه‌نی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌به‌رچاو گیراوه‌ و پێویسته‌ هه‌ردوولا پابه‌ندبن پێوه‌ی، ڕاشیگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌داواچوون بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون پابه‌ند نه‌بێت پێوه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24