بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هەفتەی ڕۆشنبیری فەلەستینی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت


 

 

بڕیارە لەسەرەتای مانگی  داهاتوو هەفتەی ڕۆشنبیری و كەلتوری گەلی فەلەستینی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

 

ئەمرۆ 3ی نیسانی 2017، نەزمی حزوری كونسوڵی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی كردوو لەلایەن سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێكرا.

 

لەدیدارێكی هەروو لادا  كونسوڵی فەلەستین لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند بەمەبەستی زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی فەلەستین و كوردستان كە لەزۆر روِوی ڕۆشنبیری و سیاسییەوە لەیەك نزیكن  بریارە مانگی ئایاری داهاتوو هەفتەی كەلتوری و ڕۆشنبیری فەلەستینی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

 

سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی وێرای خۆشحاڵیان بە ئەنجامدانی ئەو چالاكییە ڕۆشنبیرییە هەموو ئامادەیی و پشتیوانی تەواوی نیشاندا بۆ  ئەنجامدانی ئەو چالاكیە ڕۆشنبیرییە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی.

 

 پاشان پارێزگار  كورتەیەكی مێژوویی لەسەر پارێزگای  سلێمانی لەڕووی سیاسی و فكری و ڕۆشنبیرییەوە بۆ كونسوڵی فەلەستین خستەڕوو، هەروەك بەراوردێكی خەباتی فەلەستینی و خەباتی گەلی كورد كرد كە هەردوو گەل كار بۆ مافی چارەی خۆنوسین دەكەن.

پارێزگار كورتەیەكی مێژوویی لەسەر ئاشناییان بە خەبات و هەوڵە چارەسەرییەكانی  كێشەی فەلەستین دا و باسی لەململانێ ناوخۆییەكانی لایەنە فەلەستینیەكان كرد كە كاریگەری خراپی لەسەر دۆسێیەی فەلەستین هەبووە.

 

لای خۆیەوە كونسوڵی فەلەستین خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە ئاشنای پارێزگار  بە مێژوو و خەبات و كێشەی فەلەستینیەكان و باسی لەوە كرد كە ململانێ ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بە هەمان شێوە كاریگەری خراپی لەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم داناوە

وتیش: مایەی نیگەرانییە كە دەرگای پەرلەمان داخراوە هیوای خواست كە گەلی كورد لە پێناو ئامانجە گەورەكەیدا ململانێ شەخسی و حزبیەكان وەلا بنێ.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28