بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی چاودێری زیاتری گۆشتی بازاره‌كان ده‌كرێت


قائیمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت چاودێری ووردی ئه‌و گۆشتانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربرخانه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاره‌كانی شاری سلێمانی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ دڵنیاببنه‌وه‌ و گۆشتێكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24/4/2017 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی سه‌ربڕخانه‌ی سلێمانی و نوێنه‌ری گۆشت فرۆشه‌كانی شاری سلێمانیدا كۆبووه‌ و به‌ ووردی به‌دواداچوون كرا بۆ شێوازی هێنان و هه‌ڵگرتنی ئه‌و گۆشتانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ بازاره‌كانی سلێمانیدا ده‌فرۆشرێت.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتێكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان پێویسته‌ به‌ شێوازێكی زانستی چاودێری ئه‌و گۆشتانه‌ بكرێت كه‌ له‌ ڕیگه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانیه‌وه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی گۆشت فرۆشه‌كان ، هه‌ر له‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان و پاشان هه‌ڵگرتنی و گواستنه‌وه‌یان .

ئاوات محه‌مه‌د ووتیشی : له‌مه‌ودوا چاودێری زیاتری ئه‌م لایه‌نه‌ ده‌كرێت و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی گوشتارگه‌كان و گۆشت فرۆشه‌كان مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ ئاستێكی به‌رچاودا له‌به‌ر چاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتێكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17