بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی چاودێری زیاتری گۆشتی بازاره‌كان ده‌كرێت


قائیمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت چاودێری ووردی ئه‌و گۆشتانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربڕخانه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاره‌كانی شاری سلێمانی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ دڵنیاببنه‌وه‌ و گۆشتێكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24/4/2017 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی سه‌ربڕخانه‌ی سلێمانی و نوێنه‌ری گۆشت فرۆشه‌كان شاری سلێمانیدا كۆبووه‌ و به‌ ووردی به‌دواداچوون كرا بۆ شێوازی هێنان و هه‌ڵگرتنی ئه‌و گۆشتانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ بازاره‌كانی سلێمانیدا ده‌فرۆشرێت.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتێكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی چاودێری ئه‌و گۆشتانه‌ بكرێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی گوشتاركه‌ی سلێمانییه‌وه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی گۆشت فرۆشه‌كان ، هه‌ر له‌سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان و پاشان هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یان.

ئاوات محه‌مه‌د ووتیشی : له‌مه‌ودوا چاودێری زیاتری ئه‌م لایه‌نه‌ ده‌كرێت و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی گوشتارگه‌كان و گۆشت فرۆشه‌كان مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ ئاستێكی به‌رچاودا له‌به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتێكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان.

قائیمقامی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند له‌ گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوانه‌شدا ڕێگری ته‌واو ده‌كه‌ن له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و گۆشتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌فرۆشرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17