بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی 11 دیاریكرا


خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی تشرینی دووه‌م له‌ پاریزگای سلێمانی دیاریكرا . به‌ پێ ی خشته‌كه‌ ڕۆژانه‌(18 )كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی و (6) كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت و نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكیش به‌پێ ی ئه‌و كاره‌باییه‌ كه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ده‌یده‌ن به‌ هاووڵاتیان .

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵ ودابه‌شكردنی كاره‌بای سلیمانی(به‌ختیار عبدالرحمان) قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و (سالار حه‌سامه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی په‌یوه‌ندیدار و نوێنه‌ری سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ ، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م وه‌رزه‌دا خشته‌ی دابشكردنی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (11) تشرینی دووه‌م له‌ پارێزگای سلێمانی دیاریكرا.

به‌ پێ ی خشته‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا (18) كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی و (6) كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت ، خاوه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانیش پابه‌ند ده‌كرێن كه‌ پێویسته‌ له‌ كاتژمێر (12) نیوه‌رۆ بۆ (1) شه‌و له‌ كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیدا كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن ، له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك به‌ ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای  یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

ده‌رباری نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانیش بریاردرا به‌ پێ ی ئه‌و كاره‌باییه‌ بێت كه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ هاووڵاتیان دابینی ده‌كه‌ن ، كه‌ ئه‌ویش به‌ پێ ی پێوه‌رێك بێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادابێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17