بڕی پێویستی هاورده‌كردنی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری و ماسی و هێلكه و گۆشتی سوور بۆ مانگی ئایار ،به هاوسه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ به‌روبوومی ناوخۆ دیاریده‌كرێت.
ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی " له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی په‌له‌وه‌رو سامانی ئاژه‌ڵ له پارێزگای سلێمانی له دیوانی قایمقامیه‌تكۆبوونه‌وه گفتوگۆ كرا له باره‌ی هاورده‌كردنی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی خواستی هاووڵاتیانی له‌سه‌ره به هاوسه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی
له‌و باره‌یه‌وه ڕزگار حه‌مه خدر به‌ڕێوه‌به‌ری كشوكاڵی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی به‌هار و زۆربوونی ڕێژه‌ی به‌روبوومی خۆماڵی په‌له‌وه‌ری بریاردرا ڕێگه‌بدرێت بڕی 500 تۆن مریشك ،800 تۆن ماسی ،600 تۆن هێلكه‌ی خۆماڵی،1000 تۆن گۆشتی سور به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی بكرێت.
دیاریكردنی ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی مریشك به به‌راورد به مانگی نیسان كه‌میكردووه ، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری به‌رهه‌می خۆماڵی كه توانای پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خواستی هاووڵاتیانی هه‌یه له مانگی ئایاردا.