بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕێگری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد ده‌گیرێت


ڕێگه‌ له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایعی ده‌گیرێت و قائیمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئامانجمان پاراستنی نرخی ئارد و ڕێگری كردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی ڕێگرتن له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایعی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دانانی میكانیزم و رێوشوێنی پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی بازار و پاراستنی نرخی ئارد.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ چاودێری كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی عه‌له‌ف و ئاردی بازرگانی وه‌كیله‌كانی ئاردی بایه‌عی ده‌كرێت. تاوه‌كو به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی كار بكه‌ن و هیچ ئاردێكی بایه‌عی نه‌بردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئامانجیشمان پاراستنی نرخی ئارد و ڕێگریكردنه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاردی بایه‌عی ته‌نها بۆ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی عه‌له‌ف ڕێگه‌ پێدراوه‌، له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه‌ چاودێڕی كارگه‌كانی عه‌له‌ف و به‌رهه‌مهێنانی ئاردی بازرگانی و وه‌كیله‌كانی ئاردی بایه‌عی ده‌كه‌ین و هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان نه‌بێت لێپێچینه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌ گه‌ڵدا ده‌كرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17