به‌رێوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك له سلێمانی كاتی پێدانی فۆڕمی نوێ ی خۆراك به هاووڵاتیان بۆ ساڵی 2017-2018 ئاشكرا ده‌كات.
یاسین مه‌حمود به‌رێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراك له‌شاری سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆSNNڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا پسووڵه‌ی نوێی خۆراك بۆ سالاَنی 2017-2018 له‌لایه‌ن به‌غداوه گه‌یشتۆته قۆناغی چاپكردن، جگه‌له‌وه‌ش نوێنه‌رمان ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه و هه‌ر كات به‌كۆتا بێت به‌ده‌ستمان ده‌گات.
ئاشكراشیكرد چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه پسووڵه نوێیه‌كه‌یان به‌ده‌ست بگات،"هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له كۆتایی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ده‌ستمان بگات، به‌لاَم به‌هۆی ته‌رخاننه‌كردنی بودجه له‌كاتی خۆیدا دواكه‌وت".
وتیشی: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك فۆڕمه نوێیه‌كه‌ی پێده‌رێت بڕی هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گرێت و دواتر ئه‌و پاره‌یه به پسووڵه ده‌چێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ئیتحادیی، جگه‌له‌وه‌ش فۆڕمی به‌تاڵیشمان پێده‌گات بۆحاڵه‌تی هاوسه‌رگیری و هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌ركردووه و تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و پسووڵه‌ی خۆراكه وه‌ده‌رگرن، به‌جۆرێك"هه‌ر كه‌سێك ئه‌و فۆڕمه وون بكات دواتر كه بۆی ده‌رده‌هێنرێته‌وه بڕی 10هه‌زار دیناری وه‌ك غه‌رامه لێوه‌ده‌گرێت" كه ئه‌و بره پاره‌یه بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمه، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و بره پاره‌یه وه‌رنه‌گیراوه، به‌لاَم له‌ئێستادا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و كاری پێده‌كرێت.