به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له مه‌رج و ڕێنمایه‌كانی كاركردن ، خوارده‌مه‌نیه‌كی خێرا ( كۆكۆ) له سلێمانی داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێستۆرانت ڕایده‌گه‌یه‌نێت به هۆی بوونی زیاتر له تۆنێك گه‌صی نه‌شیاو بۆ خواردن خاوه‌نی شوێنه‌كه ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
شه‌وانه لیژنه‌ی ڕێستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ ڕێستۆرانت و كافتریا و شوینه گشتیه‌كان ،
هه‌رێم عبدالرحمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێستۆرانت ووتی: لیژنه‌كه‌مان سه‌ردانی خوارده‌مه‌نی خێرای (كۆكۆ) ی كرد ده‌ركه‌وت پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنمایه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێرته‌رنه‌ری نییه.
ووتیشی ، سه‌رپێچیه‌كانی ئه‌م خواردنگه‌یه بریتی بوون له هه‌ڵگرتنه‌وه و به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له شاورمه‌ی گۆشت و مریشك كه ڕۆژانه بۆ جاری دووه‌م به‌كاریهێناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی بڕێكی زۆری خه‌یار شۆری ماوه به‌سه‌رچوو له دوكانه‌كه‌یدا.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا :" بڕی زیاتر له تۆنێك و دووسه‌د و په‌نجا كیلۆ گه‌صی گۆشت و مریك و و دووسه‌د كیلۆ خه‌یار شۆر و چه‌ند ده‌به‌یه‌ك دۆشاو كه شیاوی خواردن نه‌بوون ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه ، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئه‌مڕۆ داده‌خرێت و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش ڕووبورووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه؟