عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین ، ناسراو به عومه‌ر قه‌ڵادزێى به فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له برى پارێزگارى سلێمانى ده‌ست به‌كار بوو،
ئه‌مرۆش 11ى ئایارى 2017، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا پارێزگارى نوێ له‌باره‌ى فه‌رمانه‌كه و ده‌ست به‌كاربوونى دوا.
پارێزگارى نوێ روونى كرده‌وه، دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رێز كاك سه‌ردار قادر له‌پۆستى پارێزگارى سلێمانى بۆشایه‌كى ئیدارى له‌فه‌رمانگه‌كانى سلێمانى دروست بوو، كاروبارى هاووڵاتیانیش وه‌ستا بۆیه له رۆژى 9ى 5ى 2017 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانێكى ده‌كردو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش ئاراسته‌ى ئێمه‌ى كرد به‌وه‌ى ئێمه ده‌ست به‌كاربین له جێگه‌ى كاك سه‌ردار قادر تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه.
عومه‌ر قه‌ڵادزێى وتیشى: له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه بۆئه‌وه‌ى كارى هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌كان نه‌وه‌ستێت، له رۆژى 10ى 5 ده‌ست به‌كاربووم و كاره‌كانى پارێزگارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌م.
راشیگه‌یاند: كات دیارى نه‌كراوه تا كه‌ى ئه‌و پۆسته به‌رێوه‌به‌رێت، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان، له گفتوگۆدان و ئه‌م پۆسته‌ش پۆستى گۆڕانه‌و هه‌ر كاتێك ئه‌وان توانیان به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و ئیدارى پۆسته‌كه پڕ بكه‌نه‌وه یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هیچ رێگرییه‌كى نییه.
پارێزگارى نوێى سلێمانى وتیشى: من به یه‌ك فه‌رمان هاتووم و ئه‌و كاته‌ش به یه‌ك فه‌رمان ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین( عومه‌ر قه‌ڵادزێى) له‌ساڵى 1957 له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ له‌دایك بووه.
بروانامه‌ى به‌كالۆریۆسى هه‌یه له یاسا‌و رامیارى.
له 1/4/1995 بووه به قائیمقامى قه‌ڵادزێ و تا ساڵى 2000 له‌و پۆسته‌دا به‌رده‌وام بووه، پاشان له‌ساڵى 2000 به‌فه‌رمانى به‌رێز مام جه‌لال كراوه به جێگرى پارێزگارى سلێمانى.
له ساڵى 1978 په‌یوه‌ندى كردووه به‌رێكخستنه‌كانى شۆرشى كوردستانه‌وه‌و 1980 بووه به پێشمه‌رگه‌و بێ دابڕان به‌رده‌وام بووه.