به هۆی نه‌بوونی به‌رواری به‌سه‌رچوون و نه‌بوونی ستانداردی عێراقی ، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تاعین دا ده‌گیرێت و نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت ڕایده‌گه‌یه‌نێت گونجاو نیه بۆ خواردن و له‌ناوده‌برێت.
جه‌مال محمد نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند: له خاڵی پشكنینی دۆلهڕووت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خوارده‌مه‌نی تاعین دا گیراوه ، پاش ناردنی تاعینهكه بۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌مه‌به‌ستی پشكنین نێردراوه بۆ تاقیگه.
جه‌مال محمد ووتیشی: ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی له ڕانیه‌وه بۆ ساغككردنهوهی هێناویه‌تی بۆ سلێمانی ، شیاوی به‌كارهێنان نیه و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه نیه ، هه‌روه‌ها به پێ ی ستانداردی عێراقی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه.
نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له لیژنه‌ی باڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانیه‌وه فه‌رمانی تهلهفكردنی بۆ ده‌رچووه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.