بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنه‌كان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا چاودێری زیاتری بازار ده‌كه‌ن


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ئه‌نجامدا و سه‌رؤكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ شێوه‌یه‌كی زیاتر چاودێری بازاڕ و فرۆشتگاكان ده‌كرێت.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراون به‌مه‌به‌ستی به‌داواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ گونجاوی نرخ و جۆر و كوالیتی ئه‌و خواردن و پێداویستیانه‌ی كه‌ له‌ بازار و فرۆشتگاكانی سلێمانیدا ده‌فرۆشرێت.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا كه‌ خواستی زیاتر له‌سه‌ر خواردن و پێداویستیه‌كان دروست ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگادار بوونیان له‌ نرخ و جۆری هه‌موو ئه‌و خواردن و پێداویستیانه‌ی كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانیدا ده‌فرۆشرێت هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌، ووتیشی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا چه‌ند سه‌رپێچییه‌كیان تۆمار كردووه‌ و خاوه‌نی فرۆشگا و ماركێته‌كان له‌ كه‌م و كورتییه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستخۆشیشیان له‌و كاسبكارانه‌ كردووه‌ كه‌ پابه‌ندبوون به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕینماییه‌كان.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌شڵێت : سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا چاودێری زیاتری بازار ده‌كه‌ن و ڕێگری ته‌واو ده‌كه‌ن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و بوونی خواردنی زیان به‌خش، هه‌ر كاسبكارێكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌ ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17