بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لەرێگەی حكومەتی ئەڵمانیاوە ژماریەك پرۆژە لە سلێمانی جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت


حكومەتی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی پرۆگرامی قودرەدا و لەرێگەی رێكخراوی GIZ وە برێك پارە بۆ چەند پرۆژەیەك لە سلێمانی تەرخان دەكات و ئەمرۆش لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی عومەر ئەحمەد ئەمین( عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی و خانم كلاریس پاستوری نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لەهەرێم و خانم جێنی هۆرنش بەرێوەبەری بەرنامەكانی رێكخراوی GIZ لەهەرێم و دكتۆر میران محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، گرێبەستی پرۆژەكەكان ئیمزا كران بەپێی گرێبەستەكە بە بودجەی 148,299 یورۆ سێ‌ پرۆژە لەسنوری پارێزگای سلێمانی جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت. پرۆژەكانیش بریتین لە پرۆژەیەك بۆ كارەبای رانییە بەبڕی 49,843 هەزار یورۆ ، پرۆژەی راكێشانی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكی راپەرێن سلێمانی بە بڕی 49,123 هەزار یورۆ، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی چاودێری ورد(عنایە مركزە) لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە بڕی 49,253 هەزار یورۆ. لە لێدوانێكشدا عومەر قەڵادزێی ل. پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند وەك پارێزگای سلێمانی سوپاسی حكومەتی ئەڵمانی و ئەو رێكخراوە دەكەین و كارەكەیان بەرز دەنرخێنین و ئومێدەوارین بە پێی توانا لەم كاتەدا كە باری ئابوری هەرێم ناهەموارە هاوكاریمان بكەن بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان و ئاوارەكان بكەین. لەلای خۆشیەوە خانم كلاریس نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان لەوتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئیمزاكردنی گرێبەستەكان و وتی: هەرچەندە برێ‌ بودجەكە دیاریكراوەو زۆر نییە، بەڵام خۆشحاڵین بتوانین كەلێنێك لە كەموكوڕییەكان پڕ بكەینەوەو هاوكاری دامەزراوەكانی پارێزگای سلێمانی بكەین. روونیشی كردەوە ئەو بودجەیە لە چوارچێوەی پرۆگرامی قودرەو لەلایەن سندوقی هەرێمی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی سوری MADAD trust fund ، تەرخانكراوە، كە تیدا 87 ملیون یورۆ بۆ هاوكاری عیراق تەرخانكراوەو لەو بڕەش 20 ملیون یورۆ بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت.ئەمەش لەبەری ئەوەی هەرێمی كوردستان باوەشی كردووەتەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوچە نائارامەكانی عیراق. خانم كلاریس تەئكیشدی كردەوە : یەكێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارێكدا چی لەرووی سیاسییەوە چی لەرووی پرۆژەو بوارەكانی تر.

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02