بههۆی بەكارهێنانی جگەری بەستووی قەدەغەكراوەوە، لەلایەن لیژنەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەوە، خواردەمەنی "دێكان" لە بەرامبەر كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی داخرا.
بەپێی وتەی لەشكر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی بۆ سایتی تەندروستی سلێمانی"dohsuli" ئەو دوكانی خواردەمەنیه هەستاوە بە بەكارهێنانی جگەری بەستووی هاوردەكراوی قەدەغە كراو كە بۆ خواردن ناشێت و زیانی گەورەی تەندروستی دروست دەكات.
سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی جەختیشیكردەوە، ئەو جۆرە لە جگەری بەستوو لە ساڵی 2007 ەوە هاتۆتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و دوای ئەنجامدانی پشكنینی ڤێتێرنەری و تاقیگەیی بۆی لەژێر پشكنین دەرنەچووە و بۆ خواردن شیاو نی یە، بۆیە لەو كاتەوە بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی دراوە.
وتیشی: خاوەنی ئەو دوكانی خواردەمەنی یە بۆ شاردنەوە لە لیژنەكانی تەندروستی "جگەر"ەكەی لە ناو سەیارەكەیدا داناوە لە پلەیەكی گەرمی بەرزدا، بۆیە ئەگەر خۆراكەكە سەلامەتیش بێت بەوشێوە هەڵگرتنە خراپ دەبێت، سەرەڕای ئەمانەش نەبونی مەرجی تەندروستی لە شوێی ئامادەكردنی خواردنەكانیدا بۆیە بریاری داخستن مان دا.