بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی كاركردن و سه‌ردانی مێرد منداڵ بۆ كافتریاكان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت


كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بوونی مێرد منداڵ له‌ كافتریاكاندا له‌ سلێمانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان چه‌ند كافتریایه‌ك داخراون.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند : به‌ پێ ی یاسا و ڕێنماییه‌كان كاركردنی كارمه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و سه‌ردانی مێرد منداڵ له‌و كافتریایانه‌ی كه‌ نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت ڕیگه‌پێدراو نیه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌شێك له‌ كافتریاكان پابه‌ند نین به‌و ڕێنماییانه‌وه‌ و ڕێگه‌ به‌ كاركردن و سه‌ردانی مێرد منداڵ ده‌ده‌ن بۆ كافتریاكان. ده‌شڵێت : به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوونی خاوه‌ن كافتریاكانه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ سلێمانی سزای دارایی چه‌ندین كافتریایان داوه‌ و به‌شێكیان داخستووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌ هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ نوێترین بڕیاریاندا لیژنه‌كان به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كاركردن و بوونی مێرد منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ كافتریای ( ماڵی ئه‌ستێره‌كان) یان له‌ شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ داخستووه‌.

نابراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كافتریایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17