بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنەی باڵای چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكان كۆبووەوە


 

 

بە سەرپەرەشتی  عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە شاڵاو جەمال  بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و سەرۆكی  لقی سلێمانی سەندیكای جوتیاران و بەرێوەبەری ئاودێری سلێمانی و بەرێوەبەری كشتوكاڵی بەرزنجەو لێپرسراوی هۆبەی كشتوكاڵی پارێزگا ئامادەی بوون، ژمارەیەك دۆسیەی كێشە لەسەری زەوی و زاری گوندەكانی پارێزگای سلێمانی  قسەیان لەسەر كراو بریاری پێویستیان لەبارەوە درا.

 

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ بابەتی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ لە جوتیاران و ئەوە خرایە روو كە حكومەتی ناوەندی عیراق بریاریداوە كە بۆ ئەمساڵ تەنیا بڕی 422 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت و لەو بڕەش پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان تەنیا 110 هەزار تەنی بۆ دیاریكراوە، ئەمەش نیوەی ئەو بڕەیە كە پار وەرگیراوە.

 

بۆیە لە كۆبوونەوەكەدا بریاردرا ئەوە پەسەند نەكرێت و لەرێگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەغداوە گوشار بكرێت بۆ ئەوەی بەشی سلێمانی زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی جوتیاران توشی كێشەو گرفت و ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەكانیان نەبنەوە.

 

هەروەك بریاردرا كار بكرێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەوەی گەنمی دەرەوەی پارێزگاكەو دەرەوەی هەرێم بەناوی گەنمی ناوخۆوە نەهێنرێتە سایلۆكان و ساغ نەكرێنەوە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28