بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار پێشوازیكرد لە كونسوڵی ئێران


 

 

ئەمرۆ 24ی ئایاری 2017، عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە ئاغای مەسعودییان  سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی.

 

لەدیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا  و گەشەپێدانی خاڵەسنورییەكان و پەیوەندییە بازرگانییەكان گفتوگۆی لەسەر كرا.

 

لەدیدارەكەدا سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵی خۆی بە دەست بەكاربوونی  پارێزگار دەربڕی و هیوای خواست لەئەركەیدا سەركەتوو بێت.

 

پاشان بەوردی باس لە رەوشی مەرزەكانی نێوان هەردوو لاو چۆنێتی گەشەپێدانیان كرا.  بەتایبەت تەئكید لە گرنگی مەرزی سەیران بەن كرایەوە و تەواوكردنی كارەكانی مەرزە بەپێویست زانرا.

 

لەلای خۆشیەوە پارێزگاری سلێمانی بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دواو رایگەیاند: پەیوەندیی ئێمەو كۆماری ئیسلامی پێویستیەو ئاسان نییە لێك داببڕین و ئێمە هەمیشە بیر لە باشتركردنی ئەم پەیوەندییە دەكەینەوە.

 

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا كێشەی پێنەدانی پارەی بەڵێندەرە ئێرانییەكان باسی لەبارەوە كراو تەئكید كرایەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەی بەڵێندەران نەدراوەو دواكەوتووە، بەڵام حكومەتی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدایە چارەسەری ئەو گرفتە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28