بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چەند رێنمایی و رێوشونێك بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزان دادەنرێت


 

 

بە ئامادەبوونی عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) لە بری پارێزگاری سلێمانی و بەسەرپەرەشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی ، لیژنەی ئەمنی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی لە بینای قائیمقامییەت كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ دانانی چەند رێنمای و رێوشونێك بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز.

 

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەوقافی سلێمانی و نوێنەری یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان ئامادەیی بوون، تاوتوێی چەندین بیرۆكەو پێشنیار كرا بۆ رێزگرتن لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن مانگەكە بە ئارامی و ئاسودەی تێپەڕێنن.

 

لەو رووەوە تەئكید كرایەوە كە روشوێنە ئەمنییەكان و چاودێری نرخەكان و چاودێری تەندروستی لە بازارەكان و شوێنە گشتییەكان توندوتۆڵ بكرێت و لەو مانگەشدا بەهەمان شێوەی پێشوو لەسەر رێكخستنەوەی بازارەكان بەردەوام بن.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا بریار درا چەند رێنمایەك دەربكرێت و لیژنەیەكیش بۆ سەرپەرەشتی كردنی جێ بەجێ‌ كردنی رێنماییەكان پێكبهێنرێت.

 

سەبارەت بە چێشتخانە و رێستۆرانتەكان لە كۆبوونەوەكەدا بریاردرا لەمانگی رەمەزاندا هەموویان مۆڵەتی كردنەوەیان هەبێت و كراوە بن، بەمەرجێك رێز لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بگرن و تایبەتمەندی ئەو مانگە لەبەرچاو بگرن.

 

لەبارەی شوێنەكانی مەی فرۆشتن و مەی خواردنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بریاردرا سەرجەم دوكانەكانی فرۆشتنی مەی لە مانگی رەمەزاندا دابخرێن، بەڵام یانەكانی تایبەت بە خواردنەوە لەرۆژدا دابخرێن و  لەدوای بانگی ئێوارە مۆڵەتی كردنەوەو كاركردنیان پێ‌ بدرێت.هەروەها رێگری بكرێت لە خواردنەوەی مەی لە شوێنە كراوەكان و سەر شەقام و جادەكان.

 

هەر لەكۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی باسی لە كارەكانی رێكخستنەوەی بازارەكانی كردوو رایگەیاند بەردەوام دەبن لەسەری ، ئاشكراشی كرد لەناو بازارەدا چەندین شوێنیان دابنین كردووە بۆ دەستگێر و دەست فرۆشەكان و ئەو شوێنانە دەتوانێت شوێنی كار بۆ ژمارەیەكی بەرچاو لەو كەسانە دابین بكات.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02