له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سنوری ماسته‌ر پلانی شاری سلێمانی، به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به هاوكاری ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلیمانی و به فه‌رمانی قایمقام هه‌ڵمه‌تی لابردنی (خانه‌كان) به‌رده‌وامه و به‌رپرسی خزمه‌تگوزاری له شاره‌وانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گیرێت كه له پارك و گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌له‌وه‌ڕێنرێت.
ڕزگار ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی ووتی، هاووڵاتیان سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه خانه‌كان له گه‌ڕكه‌كاندا دروست ده‌كه‌ن بۆ یه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی له خانه‌كانی به‌خیوكردنی ئاژه‌ڵ به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی به‌و دیارده ناشارستانیه بهێنرێت كه ناڕه‌زای و بێزاری لای هاووڵاتیان دروستكردووه، ته‌واوی سنوری ماسته‌ر پلانی شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
ڕزگار ئه‌حمه‌د ووتیشی" به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به هاوكاری ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی له چه‌ن ڕۆژی ڕابردووداله سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ڕاپه‌ڕین زیاتر له 40 خانی به‌خیوكردنی ئاژه‌ڵ تێك دراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگاداركراوه‌ته‌وه له گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماسته‌ر پلانی سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خزمه‌تگوزاری جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ماوه‌ی بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی ناو شاری سلێمانی دیاری كرابوو تا ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری سلێمانی كۆتایی پێدێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گیرێت كه له پارك و گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌له‌وه‌رێنرێن و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه.