بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ...ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك بروێشدا ده‌گیرێت


به‌ هۆی ناڕوونی به‌رواره‌كه‌یه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و به‌دواداچوون بۆ كۆگاكانی خوارده‌مه‌نی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بڕوێش دا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایده‌گه‌ینێت پێویسته‌ هه‌موو شمه‌كێك به‌ ڕوونی به‌رواری به‌سه‌ره‌وه‌ بێت.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28/5/2017 ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له‌ كۆگایه‌كی نزیك شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی یه‌ك تۆن و 500 كیلۆگرام بڕوێش دا گیراوه‌ كه‌ به‌رواره‌كه‌ی ڕوون نیه‌.

ئازاد نه‌بی ووتیشی: كاڵا و شمه‌كی هاورده‌كراو بۆ كوردستان پێویسته‌ به‌ پێ ی تایبه‌تمه‌ندیه‌تی عێراق بێت، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕوون به‌روار به‌سه‌ر كاڵا و شمه‌كه‌كه‌وه‌ به‌ لێزه‌ر نوسرابێت و مێژووی به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونی بزانرێت به‌ جۆرێك توانای ده‌ستكاریكردنی نه‌بێت.

نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ش كرد: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕوێشه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی سلێمانی له‌ ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17