بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی: ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبوومی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ مانگی 6 دیاری كرا


ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبوومی سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی حوزه‌یران دیاری ده‌كرێت و به‌ڕه‌چاوگرتنی پێگه‌یشتنی به‌روبوومی ناوخۆیی له‌م وه‌زه‌دا هاورده‌كردنی به‌روبوومی ده‌ره‌كی ڕێك ده‌خرێت.

رؤژی دووشه‌ممه‌ 29/5/2017 ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری كردنی به‌روبوومی سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی له‌م وه‌رزه‌دا ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبوومی ناوخۆیی بۆ مانگی 6 دیاری كرا ، بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیش له‌ نێوانی به‌رهه‌می هاورده‌كراو و به‌روبومی ناوخۆیدا بڕیاردرا به‌ ڕه‌چاوكردنی پێگه‌یشتنی به‌روبومی ناوخۆیی سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌م وه‌رزه‌دا باجی زیاتر له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ دابنرێت كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێده‌گات، ئه‌و به‌روبوومانه‌ش كه‌ هێشتا له‌ ناوخۆی هه‌رێم پێنه‌گه‌یشتوون به‌ هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنیان بدرێت.

به‌ پێ ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه‌ لیژنه‌كه‌ كردوویه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا پارێزگای سلێمانی مانگانه‌ پێویستی به‌ (650_700) تۆن سه‌وزه‌ و (300) تۆن میوه‌ و (600_700) تۆن قارچك ده‌بێت و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌ مانگی 6 به‌ هۆی پێگه‌یشتنی به‌روبوومی ناوخۆیی 35% ئه‌و پێداویستیانه‌ پڕبكرێته‌وه‌ و له‌ چه‌ند مانگی داهاتووشدا به‌ هۆی پێگه‌یشتنی هه‌موو جۆره‌كانی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌روبوومی ناوخۆیی ڕیژه‌ی 80% بۆ 90% پێداویستی بازار پڕبكاته‌وه‌ ، بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیاران بڕیاردرا بایه‌خی زیاتر به‌ به‌روبوومی ناوخۆیی بدرێت و به‌ پێ ی پێگه‌یشتنی وه‌رزی به‌روبوومه‌ ناوخۆییه‌كان ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی به‌روبوومی ده‌ره‌كی بدرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17