بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی.. به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ زیاتر له‌ 7 شوێن داخران


له‌ درێژه‌ی كارو چاڵاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ سه‌نته‌ری مه‌ساج و كافتریا و یانه‌ شه‌وانه‌كانی شاری سلێمانی7 كافتریا و سه‌نته‌ری مه‌ساج داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ ڕێگه‌ به‌ كاركردنیان نادرێت.

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاودێریكردنیان شه‌وی ڕابردوو لیژنه‌ی كافتریاو یانه‌ شه‌وانه‌كان له‌  شاری سلێمانی كۆمه‌ڵێك سه‌ردانیان بۆ چه‌ند شوێنێكی جیاواز ئه‌نجامدا ،و له‌ كاتی پشكنین و به‌دواداچونه‌كانیان دا ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له‌و كافتریایانه‌ی كه‌ پێشتر ئاگادار كرابوونه‌وه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بوون بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ داخران.

گۆران قادر له‌ باره‌ی داخستنی شوێنه‌كانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند" به هۆی ڕێگه‌دان به‌ كێشانی نێرگه‌له‌و بۆ منداڵی نه‌وجه‌وان و خوار 18 ساڵ له‌لایه‌ن خاوه‌ن كافتریاكانه‌وه‌ و نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی گه‌شت و گوزاری بووه‌ ، و هه‌بوونی كێشه‌ له‌ كارتی نیشته‌جێ بوونی كرێكاری بیانی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پشكنینی ڤایرۆسی كارمه‌نده‌كان، بڕیاری داخستنیان درا تا ئه‌وه‌ كاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ده‌بن.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ پێ ی ڕێنماییه‌كان ڕێگه‌دان به‌ كێشانی نێرگه‌له‌ بۆ منداڵی نه‌وجه‌وان و خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ لایه‌ن خاوه‌ن كافتریاكانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایه‌كانه‌ و له‌ كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌شدا ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17