بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ..زۆربه‌ی فرۆشیاران پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وامن له‌ سه‌ردان و چاودێری كردنه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جۆری خواردن و پێداویستیه‌كان و به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی نرخی كاڵا و شتومه‌ك، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت زۆربه‌ی فرۆشیاران پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی 2/6/2017 له‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراونیاندا له‌ ناو بازاری شاری سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ دواداچونیان بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كرد و زۆربه‌ی فرۆشیاران پابه‌ندن و ئه‌و كاسبكارانه‌ش كه‌ پابه‌ندنه‌بوون ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی كرانه‌وه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامه‌یتی سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان زیاتر كردووه‌ و بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان به‌ به‌رده‌وامی لیژنه‌كان سه‌ردانی بازار و ماركێت و فرۆشتگاكان ده‌كه‌ن، له‌ دوایین سه‌ردانیاندا له‌ ناوبازاری سلێمانی زیاتر له‌ 100 شوێنی جیاوازیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی كاسبكاران پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ و زۆربه‌یان نرخیان له‌سه‌ر كاڵاكان داناوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات به‌ دواداچوونی لیژنه‌كان ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌شڵێت به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان و له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌م و كورتی هه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ ده‌كرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17