بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی..به‌كارهێنانی یاری چوپی تایبه‌ت به‌ منداڵان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت


به‌ هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی تێیاندا و ڕوودانی چه‌ندین ڕووداوی دڵته‌زێن به‌كارهێنانی (یاری چوپی تایبه‌ت به‌ منداڵان) له‌ سلێمانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ڵمه‌تی لابردنیان ده‌ستی پێكردووه‌.

به‌ ئامانجی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان و ڕێگری كردن له‌ ڕووداوی نه‌خوازراو قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت پاش به‌دواداچونی پێویست سه‌باره‌ت به‌ شێوازی كاركردنی یاری چوپی تایبه‌ت به‌ منداڵان كه‌ ئێستا له‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌ گشتیه‌كانی سلێمانیدا هه‌یه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا ڕێگری له‌ كاركردنی هه‌موو ئه‌و جۆره‌ یارییانه‌ بگرێت و لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش ڕاسپێردا خاوه‌نی یارییه‌كان ئاگادار بكرێته‌وه‌ و له‌ زووترین كاتدا پابه‌ند بن به‌ لابردنیانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری لابردنی ئه‌و یارییانه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان قائیمقامی سلێمانی هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ مه‌به‌ست له‌ بڕیاره‌كه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی گیانی منداڵان و ڕیگری كردنه‌ له‌ ڕووداوی نه‌خوازراو چونكه‌ له‌ ڕابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی تێیاندا ده‌یان منداڵ بریندار بوون و سه‌دانی تریش ژیانیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه‌، به‌م دواییه‌ش چه‌ندین سكاڵا له‌ دژی خاوه‌نی ئه‌و یارییانه‌ له‌ قائیمقامه‌یتی سلێمانی تۆمار كراوه‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی ئه‌و جۆره‌ یارییه‌ دراوه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك یاری چوپی تایبه‌ت به‌ منداڵان به‌دی بكرێت لاده‌برێن و له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بونیشیان خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێنه‌وه.‌


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17