به هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه له سه‌رچنار هۆڵێكی بلیارد داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌بوونی مێرد منداڵ له كافتریا و هۆڵه‌كانی بلیارد ڕێگه پێدراو نیه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 12/6/2017 گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: لیژنه هاوبه‌شه‌كان چه‌ند جارێك كافتریا و كافتریای نێرگه‌له كێشان و هۆڵه‌كانی بلیاردی له هه‌بوونی مێرد منداڵ ئاگادار كردۆته‌وه كه به پێ ی یاسا نابێت ڕێگه به هاتووچۆ و مانه‌وه‌یان بدرێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی: به‌داخه‌وه هه‌ندێ له كافتریا و هۆڵه‌كان سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانی كاركردن ده‌كه‌ن بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌رپێچیكاران سزا ده‌دات و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به ئه‌وه كرد كه هۆڵی بلیاردی ئارا یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی به هۆی هه‌بوونی مێرد منداڵه‌وه له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كاته‌وه.