بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێكخراوێكی ئەڵمانی 6 هەزار هەلی كار دەرەخسێنێت


 رێكخراوی GIZی ئەڵمانی پلانی داناوە بۆ ئەم ساڵ  لەرێگەی چەند پرۆژەیەكەوە هەلی كار بۆ 6 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان برەخسێنێت.پارێزگاری سلێمانیش داوا دەكات هاوسەنگی لەنێوان سەنتەری پارێزگاو دەرەوەی  رابیگرێت و ناوچەكانی دەرەوەی شاریش سودمەند بن لە پرۆژەكان.

 

عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیكرد لە تیمێكی رێكخراوی GIZی ئەڵمانی بەسەرۆكایەتی مارك لڤیسكی بەرێوەبەری پرۆگرامەكانی رێكخراوەكە. 

 

لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر پلان و پرۆژەكانی رێكخراوەكە بۆ ساڵی 2017و لەو رووەوە بەرێوەبەری پرۆگرامەكانی رێكخراوەكە روونی كردەوە لە پلانیاندا لەرێگەی چەندین پرۆژەوە هەلی كار بۆ 6 هەزار كەس لەهەرێمی كوردستان برەخسێنن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكاندا كۆدەبنەوە بۆ وەرگرتنی پرۆژەكانیان و دوای هەڵسەنگاندنی پرۆژەكان بەپێی ئەو بودجەیەی دانراوە بۆ سلێمانی كە بڕەكەی  2 ملیون و 500 هەزار یۆرۆیە چەند پرۆژەیەكی پێویست لە كەرتەكانی تەندروستی و خوێندن و ئاووئاوەڕۆ  كشتوكاڵ جێ‌ بەجێ‌ دەكەن.

تەئكیدیشی كردەوە ئامانجی سەرەكی ئەوان دروستی كردنی هەلی كارە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئاوارەكان.

سەبارەت بە وردەكاری هەلی كارەكانیش روونی كردەوە، لە پرۆژەكاندا بۆ ماوەی 60 رۆژ كرێكار وەردەگرن بە رۆژانەی 25-40 هەزار دینار، ئەم هەلەش بۆ  6 هەزار كەس لەهەرێمی كوردستان دەرەخسێنن.

 

پارێزگاری سلێمانیش وێرای دەستخۆشی لەو رێكخراوە كە لەم كاتی قەیرانەدا هەوڵ دەدەن  هەرچۆنێك بێت هەلی كار بۆ هاووڵاتیان برەخسێنن، داوای كرد لە پرۆژەكاندا هاوسەنگی نێوان سەنتەری پارێزگاو ناوچەكانی دەرەوەی سەنتەر لەبەرچاو بگرن و بەپێی توانا پرۆژە لەو ناوچانەش ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی هەلی كار بۆ بێكارانی ئەو ناوچانەش دەستەبەر ببێت.

 

پارێزگار سوپاسی رێكخراوەكەشی كرد كە ماوەیەكی زۆرە لەهەرێمی كوردستان كاری مرۆیی دەكەن و تەئكیدی كردەوە رۆڵییان بەرز دەنرخێنێت و پشتیوان و هاوكاریان دەبێت.

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28