بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی نرخی به‌نزین هه‌رزان ده‌بێت


به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكان له‌ سلێمانی ڕایگەیاند بڕێکی زۆر بەنزین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دێتە سلێمانی و بەوەش نرخی بەنزین دادەبەزێت.   محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكان له‌ پارێزگای سلێمانی بە وێستگەی راگەیاند: دوو رۆژە ئەندازیارەکانی پشکنینی سووتەمەنی چوونەتەوە بۆ مەرزی باشماخ و سەرقاڵی کاری خۆیانن کە پشکنینی سووتەمەنییە.   ڕاشیگەیاندووە "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوار تانكه‌ر به‌نزین به‌هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌ پشكنینی ئه‌ندازیاره‌كانمان بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئێران دراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 16 تانكه‌ری دیكه‌ له‌ پشكنین ده‌رچوون و داخڵی سلێمانی ده‌كرێن".   ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هیچ به‌نزینێكی خراپ نایه‌ته‌ ناوشاره‌وه‌ و لیژنه‌كانمان به‌رده‌وام پشكنین بۆ هه‌ر به‌نزینێك ده‌كه‌ن كه‌ دێته‌ مه‌رزی باشماخ، ئه‌گه‌ر خراپ بوو ره‌وانه‌ی ئێرانی ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ریش باش بوو داخڵی سلێمانی ده‌كرێت".   ڕوونیشی کردەوە "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی به‌نزین ئاسایی ببێته‌وه‌، چونكه‌ بڕێكی زۆر به‌ رێگاوه‌یه‌و به‌ هاتنی ئه‌و بڕه‌ نرخی به‌نزین داده‌به‌زێت".

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28