ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له(24) كاتژمێری رابردودا له‌پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری
له(24) كاتژمێری رابردودا له‌پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری چه‌ند روداوێكی هاتوچۆ رویانداوه‌و له‌ئه‌نجامی حه‌وت ڕوداودا، حه‌وت هاوڵاتی بریندار بون.
له‌ناو شاری سلێمانی له‌گه‌ڕه‌كی مه‌جیدبه‌گ دوو ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندا داوه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوه.
له‌ناحیه‌ی ته‌یناڵی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بازیان دوو ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه، له‌ئه‌نجامدا چوار سه‌رنشین بریندار بون، هه‌ر له‌نزیك ته‌یناڵ‌و به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه ئۆتۆمبیلێك وه‌رگه‌ڕاوه، جگه له‌زیانی مادی، زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه.
له‌نزیك گوندی (موغاغ)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، ئۆتۆمبیلێك وه‌رگه‌ڕاوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیه‌ك برینداربوه.
له‌نزیك شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق ئۆتۆمبێلێك به‌هۆی ته‌قینی تایه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو سه‌رنشین برینداربون.
له‌ناو قه‌زای دوكانیش ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر خۆی كێشاوه به‌ستونێكی كاره‌بادا، به‌وهۆیه‌شه‌وه ستونه‌كه به‌ته‌واوی تێكشكاوه‌و ته‌نها زیانی مادیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتوه.