به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابوری، ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی، هۆشداریدا له مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگاكه.
پارێزگاری سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: " رێژه‌ی هه‌ژاری له سلێمانی، 5%ی تێپه‌ڕاندووه، له‌كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه له ساڵی رابردوو 2%ی تێنه‌په‌ڕاندبوو"، ئاماژه‌ی به‌و كاریگه‌رییه خراپانه‌ش كرد كه ته‌نگژه‌ی دارایی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و هه‌موو كه‌رت و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له سلێمانی، دروستی كردووه.
ئاسۆ فه‌ره‌یدون، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه پارێزگاكه‌یان بتوانێت له داهاتی ناوخۆ، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات و وتی، داهاته‌كانی سلێمانی به‌شی پێداویستی فه‌رمانبه‌ران ناكات.
سه‌باره‌ت به سیستمی ئیداریی له هه‌رێمی كوردستانیش، پارێزگاریی سلێمانی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پراكتیزه‌كردنی سیستمی لامه‌ركزیی كرده‌وه له پارێزگاكانی هه‌رێم و رونیشكرده‌وه، سیستمی لامه‌ركه‌زیی كارئاسانی بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی بۆ هاوڵاتیان، فه‌راهه‌م ده‌كات.