له مانگی ئه‌یلولدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه ژماره‌یان زیاتر له (20) لیژنه‌یه، له چاودێریكردنی بازاڕ و گه‌ڕان به‌دوای خۆراك و موادی ناته‌ندروستدا به‌رده‌وام بوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه و شمه‌كی به‌كارهێناندا كه به‌سه‌رچووبوون، یان شیاوی به‌كارهێنان نه‌بوون. دواتریش ته‌واوی ئه‌و ماده به‌سه‌رچووانه له‌ناوبراون.
گۆران قادر- سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند: ته‌نها له‌ماوی (1/9 هه‌تا 30/9)ی ئه‌مساڵدا لیژنه‌ی ته‌له‌ف بڕی (21) تۆن و (450) كیلۆگرام خۆراك و موادی له‌ناوبردووه كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن كۆگا و دووكانه‌كانه‌وه لیژنه‌كانی لێ ئاگاداركراونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائمقامیه‌ت و ئاسایشی ئابورییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه خۆراك و مواده له‌ناوبراوه‌كان بریتیبوون له شیره‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كان و خۆراكی له‌قوتونراو و گۆشت و پسكیت و زه‌یتوون و بۆن و موادی پاكه‌ره‌وه.