بە ئامادەبووونی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و دكتۆر ره‌زا حه‌سه‌ن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ‌و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکانی کوردستان، سی و دوو هەمین خولی دەرچوونی خوێندکارانی سلێمانی له‌ژێرناوی( خولی مام) بەڕێوەچوو، سەرەتای مەراسیمەکە لەگەڵ مارشی (ئەی رەقیب)دا ئامادەبووان چەند خولەکێک بەبێدەنگی وەستان پاشان سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد" له وته‌یه‌كه‌یدا ستایشی رۆڵی مام جه‌لالی كرد له بونیاتنانه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی، وتی: خولی دەرچووانی ئەمساڵی خوێندکاران هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی هەڤاڵ مام جەلال ئێمەش بۆ بەرز راگرتنی رۆحی مام جه‌لال خولی سی و دوو هەمینی دەرچووانی زانکۆی سلێمانیمان ناونا خولی مام .
ئاشکرای کرد سەرەڕای قەیرانەکان زانکۆی سلێمانی پێشکەوتنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە بەپێی دوایین ریزبەندی دەزگا باوڕپێکراوەکانی جیهان بۆ ریزبەندی زانکۆکان کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2015 چواردە هەزار زانکۆی لە پێشەوە بووە، لە ساڵی 2016 دابەزیوە بۆ یانزە هەزارو لە ساڵی 2017 بووە بە شەش هەزار. سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سەرکەوتنیشی بۆٍ خوێندکارانی دەرچوو خواست و ئومێدی خواست بەو زانست و زانیارییەی فێری بوون خزمەت بە خۆیان و کەسوکاریان و کوردستان بکەن، ، دواتر چه‌ند وتارێكی تر پێشكه‌ش كرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی چه‌پكه‌گوڵی پارێزگای سلێمانی پێشكه‌شی مامۆستایان و كارمه‌ندان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كردوو به‌گه‌رمی پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر خواست بۆیان.
جێی باسه له‌م خوله‌دا 5هەزارو پێنج سەدو پەنجا دوو خوێندکار بڕوانامەی دەرچوونیان پێ درا.