بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەختیار عەلی


 

بەختیار عەلی ڕۆماننووس، شاعیر و رۆشنبیرێکى ناسراوى  کوردە و خاوەنى کۆمەڵێک بەرهەمى ئەدەبى و رۆشنبیرییە و یەکێک لە دیارترین و نوسەر و رۆشنبیرە هاوچەرحەکانى کوردستان بە گشتى و شارى سلێمانى بە تایبەتى.


بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "شێخ سەلام" لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە "ناوەندی ئەزمەڕ" و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی "ھەڵکەوت"ی کوڕان تەواو کردووە. پاشان لە ھەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین خوێندکاری کۆلیژی زانست بەشی زەویناسی دەبێت، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٣ لە ھەولێر بریندار دەبێت و دەست لە خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بە تەواوی خۆی بۆ کاری نووسین و ئەدەبیات یەکلا دەکاتەوە. لە ھەمان ساڵدا "قەسیدەی نیشتمان" کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەیەتی نوسیووە. دواتر لە دیوانی گوناھ و کەرنەڤال دا چاپ دەکرێت کە ساڵی ١٩٩٢ بڵاو کراوەتەوە. لە پاییزی ١٩٨٩دا یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاو دەبێتەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سێمینار لە سلێمانی و ھەولێر پێشکەش دەکات. پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەھێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.

یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی "نیشتیمان"ە. لە ساڵانی ھەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنووسێت، لەوانە «شار»، «گوناھ»، «کەرنەڤاڵ» و چەندی تر، دەستنووسی یەکەمی ڕۆمانی «مەرگی تاقانەی دووەم»یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە. لە پاییزی ساڵی ١٩٨٩دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی «قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی»دا لە ڕۆژنامەی «پاشکۆی عێراق»دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارە یەکی "گۆڤاری ئازادی" دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سیمینار لە ھەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرھەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن.

دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلولی ١٩٩٤دا کوردستان بەجێدەھێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و تا ساڵی ١٩٩٩ لە فڕانکفۆرت نیشتەجێ دەبێت. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی دیکەدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند، لە ساڵی ١٩٩٧ یشدا دەست بە نووسینی ڕۆمانی «ئێوارەی پەروانە» دەکات و لە ٦/١٠/١٩٩٧ تەواوی دەکات. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.

پاشان لە ساڵانی نەوەدەکان ھاوشانی " ڕێبین ھەردی، ڕێبوار سیوەیلی، مەریوان وریا قانع، فاروق ڕەفیق، ئاراس فەتاح، ھەڵکەوت عەبدوڵا " گرووپی (ڕەھەند) دادەمەزرێین، پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەھەند بڵاو دەکەنەوە. کە گۆڤارێکی ئەدەبی-فیکری بووە.

بەرھەمەکانى
دیوانە شیعرییەکان:
گوناھ و کەرنەڤال
بۆھیمی و ئەستێرەکان
کۆی بەرھەمە شێعرییەکان ١٩٨٣ - ١٩٩٨
ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوس دا
تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە - کۆی بەرھەمە شیعریەکان ١٩٨٣ - ٢٠٠٤
ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن ٢٠٠٧

ڕۆمانەکان:
مەرگی تاقانەی دوووەم
ئێوارەی پەروانە
دواھەمین ھەناری دونیا
شاری مۆسیقارە سپییەکان
جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی یەکەم (بڵاوکراوەتەوە لە ١٠/٠٥/٢٠١٢)
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی دووەم (بڵاوکراوەتەوە لە ٠٧/٠٧/٢٠١٣)
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی سێیەم ( بڵاوکراوەتەوە لە ۰٦/۰۹/۲۰۱۷)
هەورەکانی دانیال - ٢٠١٥

بەرھەمە فیکرییەکان:
وەڵام لە رۆژگاری ون بوونی پرسیاردا - سیازدە چاوپێکەوتن لەگەل بەختیار عەلی
ئیمان و جەنگاوەرانی
خوێنەری کوشندە - کۆمەڵە وتار
لەدیارەوە بۆ نادیار
چێژی مەرگدۆستی
وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان
سێوی سێھەم
ئاوڕەکەی ئۆرفیوس ٢٠١٤
جوانیەکانی ناڕێکی
نەرسیسی کوژراو

بەختیار عەلی وەک نووسەرێکی کورد و نوێنەری ئەدەبیاتی (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، لەلایەن پارێزگاری شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیاوه‌ له‌ به‌رواری 10ی12ی2017 خەڵاتی نیلی زاکس بۆ ساڵی ٢٠١٧ پێ به‌خشرا...

خەڵاتی نیللی زاکس یەکێکە لە خەڵاتە هەرە کۆن و گرنگەکانی ئەڵمانیا کە لە ساڵی 1961 ـەوە دەبەخشرێت، ئەم خەڵاتە وەک بەشی هەرە زۆری خەڵاتە ئەدەبییە ئەوروپییەکان لە لایەن شارەکانەوە پشتگیریدەکرێت، واتە یەکێک لە شارەکان دەبێت بە سپۆنسەری خەڵاتەکە


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەخت دەكەین
2024-01-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ دەستەیەك گەنجی ئەكادیمی: هاوكارو پشتیوانتان دەبین
2024-01-05
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە هەمووان پشتیوان و هاوکاری دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن
2024-01-02
گەورەتـریـن بـازاڕی شار لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوەو دە رۆژ بەردەوامدەبێت 
2023-12-21
ژمارەیەك ژینگەپارێزو كرێكارو باخەوان خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت
2023-12-17
پارێزگای سلێمانی... رۆژی ئاڵا بەرز رادەگیرێت
2023-12-17
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی پێنج سەد هەزار ناونیشانی لەخۆگرتووە
2023-11-25