ئەلیس ولبول، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی لەعێراق سەردانی پارێزگاری سلێمانی کرد. پارێزگاری سلێمانی نیگەرانی خۆی لەسەر دۆخی دوزخورماتو گەیاندە نوێنەرەکەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، پشتیوانی خۆشی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربڕی کە بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت. د.هەڤاڵ ئەبوبەکر داوایکرد یۆنامی ئۆفیسی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بکاتەوەو ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ساڵی ۲٠۱۸ لەهاوکارییەکانیان بەردەوامبن