ئه‌مرۆ 28ی كانوونی دووه‌می 2018 باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له عیراق و كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دیوانی پارێزگای سلێمانیان كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین جێگری پارێزگاری سلێمانییه‌وه پێشوازیان لێ كرا.
له‌دیداریدا تاوتوێی پته‌وكردنی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لایان كرد.
باڵیۆزی ئیتاڵیا له دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردن و پشتیوانی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌و مه‌رجه‌ی عیراق یه‌كگرتوو دیموكراسی بێت و رێز له‌ده‌ستور بگیرێت.
ته‌ئكیدشی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی وه‌ك پێنجه‌م وڵات له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوكاری بۆ رووداو و كاره‌ساته كوت‌وپڕ و له‌ناكاوه‌كان ده‌كه‌ن له‌ساڵی نوێ‌دا چالاكتر ده‌بن و زیاتر به‌ده‌م ئه‌و هاووڵاتی و شوێنانه‌وه ده‌چن كه پێویستیان به هاوكاری به په‌له هه‌یه.
باڵیوزی ئیتاڵیا روونیشی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی دووه‌م وڵاتی ئه‌وروپییه له بواری هه‌نارده‌كردن و به‌رهه‌مهێناندا بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌رووی بازرگانییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاری هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو لادا.
له‌لای خۆشیه‌وه جێگری پارێزگاری سلێمانی وێرای پیرۆزبایی له باڵیۆزی نوێ، سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی ئیتاڵی كرد كه له كاتی شه‌ڕی داعش و تائێستاش به‌رده‌وام هاوكاری پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه‌و له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووش یه‌كه‌م وڵات بوون كه هاوكاریان گه‌یاندووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
جێگری پارێزگار داوای له باڵیۆزی ئیتاڵیا كرد به‌رده‌وام بن له‌و هاوكاریانه‌و له‌رووی په‌یوه‌ندی ئابوری و وه‌به‌رهێنانیشه‌وه هانی كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له بواری گه‌شتوگوزاردا.
هه‌روه‌ك هیواشی خواست ئیتاڵیا رۆڵی زیاتر بگێرێت بۆ پابه‌ندبوونی ته‌واو به ده‌ستور له عیراق و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند.