ئه‌مڕۆ، پارێزگاری سلێمانی، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به مه‌رزو خاڵه سنورییه‌كانی سنوری پارێزگا‌و ئیداره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌رێن و گه‌رمیان كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا؛ هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان به‌رده‌وام بێت و به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه گومرگییه‌كان كاربكرێت، ڕێ به‌هێنانه‌ناوه‌وه‌ی هیچ كاڵایه‌كی ڕێگه‌پێنه‌دراوو خراپ نه‌درێت، كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كۆڵبه‌ری ڕێپێدراو بكرێت به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار‌و بوژانه‌وه‌ی گوند‌و ناوچه سنورییه‌كان و پاراستنی سنوره‌كان، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دوای هه‌وڵه‌كانی پارێزگای سلێمانی ته‌واوی مه‌رزه‌كان بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عات و به‌شێك له مه‌رزه‌كان به‌به‌رده‌وامی بڕیاری كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه به‌سوپاسه‌وه بۆ ده‌ركراو به‌راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند ئومێدده‌كرێت ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان فراوانتر بن