بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕونبوونه‌وه‌یه‌ك لە پارێزگاری سلێمانیەوە


ڕونبوونه‌وه‌یه‌ك
ماوه‌یه‌كه‌، له‌و كاته‌وه‌ی وتراوه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ئیتر زۆر كه‌س و لا، ناڕاسته‌وخۆو ده‌مامكدارانه‌ لێمان كه‌تونه‌ته‌ ته‌قه‌، هه‌ر جاره‌ی به‌هانه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌سه‌رمان ده‌ھێننه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ پێناوی شكۆی كه‌سێتیاندا ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر ڕێزی خۆیشیان نه‌گرن، ئێمه‌ ڕێزیان بگرین، خۆمان ده‌كه‌ین به‌ نیشانه‌ بۆ هه‌موو تیره‌كانیان، ده‌خوازین ئه‌و گیانی یه‌كترقبوڵكردن و په‌یامی ئاشتیی و لێبورده‌یی و خۆنه‌ویستیی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌ پێناویدا هاتووین، ده‌رفه‌تێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی بوغزو كینه‌و غوبن و غه‌درێك له‌ هه‌ناوو بیرو ڕه‌فتاری هه‌ر یه‌كێك له‌م ئازیزانه‌دا خۆی حه‌شارداوه‌، ده‌ریبێنێت و بیكێشێت به‌ ئێمه‌دا، دڵنیام ئێوه‌ خۆتان نه‌ك به‌رگه‌ی پێداكێشانی ناگرن، توانستی فڕێدانیشیتان نییه‌، ئازابن چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه‌؛ ئاوا بڵێن، نه‌ستتان چۆنه‌ با هه‌ستتان وابێت، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م تانه‌و بوختان و ته‌شه‌ره‌كانتان به‌ ئێمه‌ كه‌مێك ئاسوده‌و ئازاو ئازادتان بكات، به‌ڵكو نیشتمان پڕكه‌ن له‌ خۆشه‌ویستیی..
هه‌ربژین، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و ئامانجانانه‌ی نه‌خشاندومانن به‌ هێرشه‌كانی به‌ڕێزتان لێیان پاشگه‌زنابینه‌وه‌، له‌بێهیواتان هیوا دروستده‌كه‌ین، له‌ هێرشه‌كانتان؛ هۆشیاریی وهێزو هه‌نگاو..
(كه‌سێكیان گرت، گوایه‌ ده‌ستی بۆنی گوڵی لێدێت و ئه‌مه‌ گوڵه‌كانی وڵات لێده‌كاته‌وه‌، كه‌ بینیان، زانیان ئه‌مه‌ گوڵه‌كان ده‌چێنێت..)، پیره‌مێردیش فه‌رموویه‌تی: (ئه‌ڵێن پیاوێك له‌ به‌فرا ما، نه‌مرد، ئاگرێكی دوری دی
له‌لای من نا ئومێدی كفره‌، ئه‌م گڕه‌ی دڵم بوو، دی)..
له‌ ڕقه‌كانتان خۆشه‌ویستیی ده‌چنین، له‌ بوختانه‌كانتان؛ ڕاستیی، له‌ شه‌ڕه‌كانتان؛ ئاشتیی، له‌ داخراویتان؛ كرانه‌وه‌، له‌ به‌ندیتان؛ ئازادیی، له‌ دڵه‌ڕاوكێتان؛ ئارامیی، له‌ ڕوخاویتان؛ ئاوه‌دانیی.
خۆشمان ده‌وێن..ڕقه‌كانتان فڕێده‌ن، چاوبكه‌نه‌وه‌، هه‌ناسه‌یه‌ك به‌ ژیان ببه‌خشنه‌وه‌، به‌ردێك بخه‌نه‌سه‌ر به‌ردێك، نیشتمان پێویستیی به‌ توانسته‌ پۆزه‌تیڤه‌كانتانه‌، پێویستی به‌ بیرو وردو سه‌رنجی تیژو به‌رهه‌می‌ ده‌ستڕه‌نگیتانه‌..
خۆشمان ده‌وێن..


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17