بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەیامی پارێزگاری سلێمانی


به‌ناوی خودای مه‌زنی میهره‌بان
مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانی جیهان..
خه‌ڵكی شكۆمه‌ندو سه‌ربه‌رزی كوردستان..
خه‌ڵكی جوامێرو خه‌مخۆری هه‌موو سنوری پارێزگای سلێمانی..
كاره‌ساتی داگیركردن و شه‌ڕو كوشتارو كه‌وتنی ئاشتیی شاری (عه‌فرین)، هه‌موومانی هه‌ژاند، گشت كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی خسته‌وه‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ ده‌بوو ئه‌زمونبكرایه‌و خه‌ڵك و خاكێك كه‌ مه‌ردانه‌ ڕوبه‌ڕوی تیرۆریستانی داعش بوونه‌وه‌و، خواستی چه‌سپاندنی ئاشتیی و ئاسایش و ئارامیی و ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی و ئاوه‌دانیان بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌و جیهان هه‌بوو، شه‌ڕو ماڵوێرانیی و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژوه‌ندییه‌ ئابووریی و سه‌ربازییه‌كان؛ به‌رده‌رگای ماڵیان پێنه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌بری ستایشكردن، بوونه‌ قوربانی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان و كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ له‌م ناوچه‌ گڕگرتووه‌دا كه‌وته‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی؛ به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو دڵێكی پڕ له‌ خه‌مه‌وه‌، ده‌خوازین ئاشتیی جێی شه‌ڕو، ئاوه‌دانیی جێی وێرانكاریی و، ئازادیی شوێنی داگیركاریی بگرنه‌وه‌و، هه‌رچی زووه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان بكشێنه‌وه‌و خه‌ڵكی ئاواره‌و لانه‌شێواوی عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان و ئاشتیی و ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.
داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌ین؛ به‌ شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و ئاشتییانه‌و به‌ گیانێكی مرۆڤدۆستانه‌ی لێبوردانه‌، گوزارشت له‌ ماته‌م و پشتیوانیی و هه‌ڵوێسته‌كانیان بكه‌ن، ئه‌م دۆخه‌ بكه‌نه‌ زه‌مینه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌و به‌هێزكردنێكی لۆژیكیانه‌ی ئیراده‌ی نیشتمانیمان. 
داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ین، ئاواره‌كان بپارێزێت و به‌هانای برینداران و لێقه‌وماوانی عه‌فرینه‌وه‌ بچێت و درودو سڵاو بۆ شه‌هیده‌ شكۆمه‌نده‌كان ده‌نێرین، هه‌ر له‌م ماته‌م و كۆسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌دا؛ بڕیارماندا:
- له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ 18ی ئازاری 2018، تا ئێواره‌ی ڕۆژی 21ی ئازاری 2018، ماته‌می سه‌رتاسه‌ری له‌ سنوری پارێزگاكه‌ماندا ڕابگه‌یه‌نین.
- یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌گۆڕین بۆ (نه‌ورۆزی پشتیوانیی)و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕاده‌گرین و ده‌یكه‌ینه‌ نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین.
- پردی یه‌كتربڕی خه‌بات له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ناوده‌نێن:(عه‌فرین).

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
18ی ئازاری 2018


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17