ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە تیپی باسکەی کچانی ڕێکخراوی ژیما بۆ پەرەپێدانی وەرزشیی، کەلە پاڵەوانیەتەکانی عێراقدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا، پیرۆزبایی و خەڵاتی پارێزگای پێشکەشکردن و بەڵێنی پشتیوانیی بەردەوامی پێدان بەوئومێدەی هەمیشە لە پلەی یەکەمدا بمێننەوە.