لەماوەی رابردوودا نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، بۆ خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی پەنابەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی چەندین چالاكی جۆراو جۆری ئەنجام داوە.
بەپێی راپۆرتی نوسینەگە، پاش وەرگرتنی رەزامەندی پارێزگاری سلێمانی، هاوكاری خواركی بۆ سەرجەم ئەو پەنابەرانە دابین كردووە كە لە دەرەوەی كەمپەكاندا دەژین.
لەو رووەوە نوسنیگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە 7ی6ی2018 تاكو 14ی 6ی 2018 لە رێگەی فەرمانبەرەكانییەوە 3926 كارتۆن خۆراكی بەسەر سەرجەم پەنابەرانی دەرەوەی كەمپەكان دابەشكردووە كە نزیكەی 850 خێزان دەبن.
هاوكارییەكە هەموو خێزانە پەنابەرە نیشتیەجێ بووەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، سەیدسادق،ئیدارەی راپەرین، قەزای پێنجوێن، دوكان، پیرەمەگرون، تەكیەی كاكەمەند، چەمچەماڵ و بازیان و بەردەقارەمان و سەرجەم گەڕەكەكانی سلێمانی گرتووەتەوە.
هەروەك لە مانگی رابردوودا نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆمەڵێك چالاكی تری ئەنجام داوە لەوانە:
1/به‌شداریكردنی فه‌رمانبه‌رانی jcc نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له ڕۆژی جیهانی په‌نه‌به‌ران له 20/6/2018 له كه‌مپی باریكه.
2/سه‌ردانكردنی ڕێكخراوی world vision له كه‌مپی باریكه له كاتی دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی خۆراك به شێوه‌ی ڤاوچه‌ر ده‌درێته په‌نابه‌ران بۆ هه‌ر خێزانێك به پێی تاكه‌كان بۆ هه‌ر تاكێك بڕی 22 هه‌زار دینار بۆ به‌شه خۆراك و پێداویستی پاككه‌ره‌وه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی wfp ئه‌م سه‌ردانه‌ش له 20/6/2018 ئه‌نجام درا.
3/له به‌رواری 24/6/2018 له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌مپی ئاشتی به ئاماده بوونی نوینه‌ری unhcr و ڕێكخراوی قه‌ندیل و نوینه‌ری ناحیه‌ی تانجه‌رۆو نوینه‌ری شاره‌وانی عه‌ربه‌ت بۆ پێدانی ڕێنمایی دروستكردنی ژوور كه ئاواره‌كانی كه‌مپی ئاشتی بۆ خۆیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێنماییه‌ی كه دیاری كراوه بۆیان.
4/ له به‌رواری 24/6/2018 سه‌ردانیكردنی ئه‌و سۆپه‌رماركێتانه‌ی ناو كه‌مپی باریكه كه دیاریكراوه بۆ په‌نابه‌ران به‌رانبه‌ر ئه‌و قیمه‌ی خۆراكه خۆراك و پیێداویستیه‌كانی خۆیان هه‌ڵگرن و پرسیاركردن له هه‌ندی خیزان له باره‌ی كێشه و گرفت و هه‌ڵسوكه‌وتی خاوه‌ن سۆپه‌رماركێته‌كان ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان كه به‌رده‌وامه.
5/ سه‌ردانی ئیداره‌ی كه‌مپی باریكه له به‌رواری 24/6/2018 كه رێكخراوی هۆرایزن خواردنی بۆ (200) خیزانی كه‌م ده‌رامه‌تی په‌نابه‌ری ناو كه‌مپه‌كه دابین كردبوو له نزیكه‌وه به دواداچوون بۆ چۆنێتی دابه‌ش كردنه‌كه.