بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لە جەژندا، رۆژانە هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە


بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی 7 رۆژی پشووی جەژنی قورباندا، حەوت هەزارو 848 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە فریاكەوتنەكانیان لەشاری سلێمانی كردوە، لەو ڕێژەیەش پێنج هەزارو 413 نەخۆش لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی نەشتەرگەری و دوو هەزارو 435 نەخۆشیشیان لە فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار چارەسەرو خزمەتگوزاری تەندروستییان پێشكەش كراوە.

 بەپێی ئامارەكە تەنها لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی نەشتەرگەری سلێمانی لەو ماوەیەدا، 522 نەخۆش داخلی نەخۆشخانەكە كراون بەمەبەستی چارەسەر كردن، لەو ڕێژەیەش 72 یان برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 51 یان برینداری شەرو پێكدادان و شەڕە چەقۆ و22 حاڵەتیشیان كەوتنە خوارەوە بووە، ئەمە جگە لەوەی كە 5 حاڵەتی فیشەك و تەقەمەنی و 46 حاڵەتی برینداری ڕووداوی جیا جیا تۆماركراوە، هەر لە هەمان ماوەدا لە نەخۆشخانەكە 2 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراوە. 

هەر بەپێی هەمان ئامار لە هەمان ماوەدا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار، 104 حاڵەتی پۆلیس كەیس تۆماركراوە، لەو ڕێژەیەش 50 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی پێوەدانی مارو دووپشك تۆمار كراوە كە سێ حاڵەتیان پێوەدانی مار بوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی 6 حاڵەتی برینداری شەڕە چەقۆ و 2 حاڵەتی برینداری فیشەك و 36 حاڵەتی برینداری ڕووداوی جۆراو جۆر تۆماركراوە ئەمە جگە لە تۆماركردنی 17 حاڵەتی مردن لەناو نەخۆشخانەكەدا بۆ هۆكاری ڕووداوی جۆراوجۆر.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28