بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ناوی نەخۆشخانەی فێركاری منداڵانی سلێمانی دەگۆڕدرێت


وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ناوی نەخۆشخانەی  منداڵانی فێركاری سلێمانی گۆڕی .

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم د.رێكەوت حەمەرەشید لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات: دوای ڕاوێژ لەگەڵ تەندروستی سلێمانی بڕیارماندا کەناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بگۆڕین بۆ نە خۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید.

وەزیری تەندروستی روونیشی دەكاتەوە ئەو بریارە لە پای ئەو هەموو خزمەت و ماندوویەتی و دڵسۆزیە  كە دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید پێشكەشی مناڵانی شاری سلێمانی  و کوردستانی كردووە.

رۆژی 4ی ئەیلولی2018 ، دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، پسپۆڕو راوێژكاری نەخۆشییەكانی منداڵان  بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوای كرد.

 

دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید یەكێك بووە لە دكتۆرە  بەخشندەو لە خۆبردووەكانی سلێمانی و ناوبانگێكی فراوانی لەنێو خەڵكدا هەبووە.

 

دكتۆر جەمال ئەحمەد لە ساڵی 1944 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە، ساڵی 1968 كۆلێژی پزیشكی تەواو كردووەو لەو كاتەشەوە بەردەوام بووە لە خزمەتكردنی منداڵانی نەخۆشی سلێمانی و كوردستان.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28