
HCFدیداری هەماهەنگی مرۆیی
مانگانە كۆبونەوەیەک ئەنجام دەدرێت بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەكانی هەموو پارێزگاكانی كوردستان و ڕێكخراوی (UNOCHA) و نوێنەری هەموو ڕێكخراوە نێو دەوڵەتی و ناحكومی یەكان،بۆ دیاری كردنی كێشەو بەربەستەكان كە نەتوانراوە چارەسەر بكرێت. پاش ئەوەی لە كۆبوونەوەی مانگانەی نوسینگەكە گەشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەو كێشە و بەربەست و كەلێنانەی هەیە ناتوانرێت چارەسەر بكرێت ، لەم كۆبوونەوەیەدا باس دەكرێت و هاوكاری دەكرێت بۆ چارەسەركردنیان.
JCC/ئامادەکردنی: کانی حسن سالار