ئەمڕۆ بەرواری ٢٣ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨، بەڕێز بابا رسول غفور(بەڕێوەبەری نوسینگە) و بەڕێز خێڵان بکرعبد الکریم (لێپرسراوی بەشی خۆبەخشەکان) بەشداری ۆرکشۆپێکیان کرد کە لە لایەن ناوەندی هوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەولێر سازکرا سەبارەت بە وتووێژ و ڕاوێژ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەڕێوەبردنی کارەسات و قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان، بە بەشداری کردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و پاڵپشت کردنی ڕێکخراوی UNHCR.
ئامادەکردنی: کانی حسن سالار