بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی


 بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لەسەرەتادا پێش دامەزراندنی دەزگای كارەبا بەڕێوەبەرایەتیەكی گشتی بووەو سەر بەوەزارەتی پیشەسازیی بووە، بەڵام دوای یەكخستنەوەی دوو ئیدارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و دامەزراندنی وەزارەتی كارەبا لەكابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەزگای كارەبا هەڵوەشایەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەفەرمانی ژمارە (8686) سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتی دیوان لە(13/7/2006)دووبارە دامەزرایەوەو خرایەوە سەر وەزارەتی كارەبا بۆ سەرپەرشتیكردنی كۆی ئەو كاروچالاكیانەی پەیوەندنی بەكارەباوە هەیە.بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی سنوورێكی فراوانی هەیە، بەگشتی (7456) فەرمانبەری (تەكنیكی، كارگیری، ژمیریاری) هەیە و جگە لە بەڕێوەبەرێتەكانی كۆنترۆڵ‌وگەیاندنی كارەبای سلێمانی‌و بەڕێوەبەرێتی بەرهەمهێنانی ووزەی كارەبای سلێمانی‌و بەڕێوەبەرێتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمان (9) بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا لە خۆدەگرێت‌و پەیكەری ئیدارییەكەی بەم شێوەیە.
1- بەڕێَوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای  سلێَمانی.

2- بەڕێَوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای شارەزوور.

3- بەڕێَوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ.

4- بەڕێَوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای رانیە

.5- بەڕێَوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان

.6- بەڕێَوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای  سلێمانی

.7-  بەڕێَوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای سلێمانی

.8- بەڕێَوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی

.9- بەڕێَوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی.


هه‌واڵی زیاتر