بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی


 

 

دروست بوونی ده‌زگای پۆلیس له‌ عێراق دا ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ كۆتای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی پاشایه‌تی له‌ عێراق ،له‌ڕۆژی (9ی كانونی دووه‌می ساڵی 1921ز) به‌ فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێزێكی پۆلیسی دروستكرد له‌ عێراق،پێكهاته‌ی ئه‌و هێزه‌ بریتی بوو له‌: پاشماوه‌ی جه‌ندرمه‌كانی عوسمانی و ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه‌ له‌ كاتی داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ دامه‌زرابوون بۆ یارمه‌تیدانیان له‌ داگیركردنی عێراقدا.

 

ئه‌م هێزه‌ له‌ سه‌ره‌تا بریتی بوون له‌ چه‌ند فه‌وجێك له‌ سواره‌ و پیاده،‌ به‌ره‌ به‌ره‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ فراوان بوو، تا ژماره‌یان گه‌شته‌ (3) سێ هه‌زار پۆلیس و (2) ئه‌فسه‌ری عێراقی و (92) مفەوەز، كه‌ پێیان دەوترا قۆمیسه‌ر ، هه‌ندێكیان عێراقی بوون و هه‌ندێكیان هندی بوون له‌گه‌ڵ (71) فه‌رمانبه‌ری ئینگلیز و (25) ئه‌فسه‌ری ئینگلیز، ئینگلیزه‌كان ڕاسته‌خۆ له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ره‌كانیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ده‌زگایه‌یان ئه‌كردو كارومه‌رامی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لانی عێراقیان پێ جێبه‌جێ ده‌كردن، ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ فراوانكردن و گه‌شه‌كردنندا بوو تا ئه‌هات ڕێژه‌ی عێراقیه‌كان له‌ زیادبووندا بوو، به‌ تایبه‌تی له‌ دوای مۆركردنی په‌یماننامه‌ی ساڵی (1930 ز) نێوان ئینگلیز و حكومه‌تی عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه ‌پاشان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس دامه‌زراو به‌ ته‌واوه‌تی كاروباری پۆلیس كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی عێراقیه‌كانه‌وه‌.

له‌ ساڵی (1925ز) كه‌ لیواكان دروستكران و سلێمانی بوو به‌ لیوا و (ئەحمەد تۆفیق به‌گ) كرا به‌ یه‌كه‌م موته‌سه‌ریفی سلێمانی ئه‌و حكومه‌ته‌، به‌رێوه‌به‌رێتی پۆلیسی سلیمانی دامه‌زرا، كه‌له‌ پێشدا به‌شێوه‌ی (فه‌وج) بوو وه‌ له‌ سه‌رای ئێستادا جێگیر بوو.

دوای ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ئازاری (1991) ، ده‌زگای پۆلیس وه‌ك ده‌زگاكانی تری حكومه‌تی هه‌رێم، گۆڕانكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌رفراوانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنێتی ، كارمه‌ندانی چه‌ك و پێداویستی یه‌كانی تر وه‌ كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو له‌ ده‌رچوانی كۆلێجه‌كان  و پشت بەستن به‌ ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تای تازه‌  له‌ جێبه‌ جێ كردنی كاره‌كانیاندا.

 

خشته‌ی پێكهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی

جگه‌ له‌ به‌شه‌كانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ بریتی یه‌ له‌ ( به‌شی جوڵان، به‌شی كارگێڕی، به‌شی یاسا، به‌شی ژمێریاری ، به‌شی ئامار، و به‌شی ئارزوقه‌و چه‌ك، به‌شی به‌ڵگه‌ی تاوان ، به‌شی مه‌شق و وه‌رزش، به‌شی كۆمپیته‌ر، به‌شی ڕاگه‌یاندن ، چەندین بنكەی پۆلیسی تری هەیە لەوانە:

 بنكه‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانانان :

ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵی (1998) دامه‌زرا ، یه‌كه‌م جاره‌ له‌م جۆره‌ بنكه‌یه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی بكرێته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مناڵان كه‌ به‌هۆی بارودۆخێكی تایبه‌ته‌وه‌ توشی هه‌ڵه‌ بوون و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی چاودێری ئه‌كرێن له‌ لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌ بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا گشت پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین كراوه‌.

1/پۆلیسی پاسه‌وانی تایبه‌ت ( حراسات خاصه‌)

ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاسه‌وانی شوێنه‌ گرنگه‌كان وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كان و بانكه‌كان و خه‌سته‌خانه‌ و گه‌لێ له‌ ده‌زگا حكومیه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و رێكخراوه‌كان له‌ ناو شاردا.

2/كه‌رتی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئینزبات :

ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاراستنی هێمنی ناوبازاڕ و سه‌ر شه‌قامه‌ گشتیه‌كان و رێكخستنی ناو بازاڕ و نه‌هێشتنی زیاده‌ره‌وی له‌ سه‌ر شۆسته‌كان و هاوكاری كردنی ده‌زگا حكومیه‌كان له‌ ئه‌نجامدانی كاروباری ڕۆژانه‌ و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان.

3/كه‌رتی پۆلیس له‌ ناو شاردا:

شاری سلیمانی كراوه‌ به‌ چەند كه‌رته‌وه‌ هه‌ر كه‌رته‌ (كه‌رتی پۆلیس) ی خۆی هه‌یه‌ و سنوری ده‌سه‌ڵات و كاركردنی بۆ ده‌ست نیشانكراوه‌ و له‌ گشت كه‌رته‌كاندا لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی دادی (محقق عدلی) و بنكه‌ی ئاسایشی تێدایه‌.

لەوانە:

1-كه‌رتی پۆلیسی سه‌را

2-كه‌رتی پۆلیسی ڕزگاری

3-كه‌رتی پۆلیسی سه‌یوان

4-كه‌رتی پۆلیسی ئازادی

5-كه‌رتی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ

6-كه‌رتی پۆلیسی به‌ختیاری

7-كه‌رتی پۆلیسی زه‌رگه‌ته‌

 

4/پۆلیسی فریاكه‌وتن:

مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ دابه‌شكراون به‌سه‌ر زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناو شاردا وه‌ به‌ پێ ی توانا پێداویستی یه‌كانیان بۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌ تایبه‌تی ئوتومبێل ، سه‌ركه‌وتووانه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

5/بنكه‌ی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ :

ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ندیخانه‌ و به‌ پێ ی به‌نده‌كانی مافی مروڤ و یاسا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌ندكراوه‌كان ئه‌كرێت.

له‌ گشت قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌به‌رێتی یان بنكه‌ی پۆلیسی لێ دامه‌زراوه‌.

 

پەیوەندی:

 

ناونیشان:

سلێمانی/ شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود/گەڕەكی نێرگز، پشت بەنزینخانەی بینای

تەلەفون:

 

ئێشكگری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ (0533193148)

به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن 104

به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان 105

 

ماسنجەر:

m.me/Sulaimaniya.Police

:ئێمەیڵ

suly.police1@gmail.com

 

:فەیسبوك

https://www.facebook.com/Sulaimaniya.Police/

 

 


هه‌واڵی زیاتر