شاندێک لە ڕێکخراوی LDC ی ئەمریکی سەردانی سڵێمانییان کرد لە بەرواری ٢٠/١/٢٠١٩ و بە سەرۆکایەتی دێڤد بێدنار ئەندامی باڵا لە کەنیسەی مۆڕمۆنەکان لە سۆڵت لە یەکستی لە ئەمریکا، و کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتیاری پارێزگاری سلێمانی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبو بەکر بە ڕێوەچوو و بە بەشداری کردنی بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەڕێز هۆشەنگ محمد و بەڕێوەبەری گشتی کارباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ونوێنەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سلێمانی چیمەن ساڵح سعید، بە مەبەستی باسکردنی رەوشی مرۆیی و پێداویستییەکانی ئاوارە و پەنابەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ،
شایانی باسە LDC خاوەنی بودجەیەکی زۆر گەورەن و لە بواری مرۆیی لە سەرانسەری جیهان کاردەکەن و ئێستا دەیانەوێت پرۆژەی زیاتر لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.