لە بەرواری ٧/٥/٢٠١٩ دا، بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و نوێنەری نوسینگە لە کلاستەری Wash سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کرد و بە ئامادەبوونی نوێنەری UNDP وەک ڕاوێژکاری نوسینگە و( Regional Funding) وەک نوێنەری ڕێکخراوی Arche nova و Liasion Manager-Chair wash cluster)) وە هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە وەکالەت و نوێنەری نوسینگە لە ئیدارەی ڕاپەڕین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری ئیدارەکە ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی ئاو ناوچەکە، کە بریتین لە :
١.پرۆژەی دروستکردنی وێستگەی ئاوی سەروچاوە و شکارتە
٢.پرۆژەی گەیاندنی تۆڕی کارەبا بۆ (٣) بیر لە ڕانیە
شایانی باسە بودجەی ئەم پرۆژانە بە کۆمەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئەڵمانیا( (Auswartiges Amt(AA)) دابین کراوە.